چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دۆسیەی نەوتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلاکردووەتەوە، کە لە ساڵی 2009ەوە بە هەڵواسراوی مابووەوە.
وتیشی: لە هەوڵى دۆزینەوەى چارەسەرێکین بۆ داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان کە کاریگەریی نابێت لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنى مووچە.
باسی لەوەشکرد، هاوکات دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق لە باشترین حاڵەتیدایە و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە لە سەرانسەری وڵات بەردەوامە.
سودانی مژدەیەکی خۆش دەداتە مووچەخۆرانی هەرێم
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکیتر لەنێوان هەرێم و بەغداد دەکات بۆ ئەوەی داهاتی نانەوتی نەبێتە کێشە و چیتر مووچە دوانەکەوێت.

No Comment! Be the first one.