چاویارنیوز _ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە پەیامێکدا لە کۆڕبەندی ساڵی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و متمانە کە لە عشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان بەڕێوەچوو، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵی تەواوبدەن بۆ راگرتنی هێرشەکان لە ناوچەکە و دەڵێت: فەلەستینییەکان تەنیا داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن.
وتیشی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی گەلی فەلەستین، کە تەنیا داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن لە خاک و ناسنامە و داهاتوو، هاوشێوەی گەلانی دیکەی جیهان. داوایشیکرد، هەنگاوی جددی بگرنەبەر بۆ راگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و لوبنان.
ئەمە لەکاتێکدایە. د.لەتیف رەشید هاوشانی سەرکردەکانی جیهان لە کۆڕبەندی ساڵی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و متمانە کە لە عشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان بەڕێوەچو بەشدارە.
سەرۆک کۆماری عێراق داوای وەستانی هێرشەکانی سەر فەلەستین دەکات
دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە عشقئابادی تورکمانستان بۆ بەشداریی لە کۆڕبەندی ساڵ بۆ ئاشتی و متمانە، وتارێکی پێشکەشکردو داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆتایی بەجەنگ بهێن.
No Comment! Be the first one.