چاویارنیوز _ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: لەئێستادا، کارتەکانی (ماستەرکارد) بەسەر نووسینگەی پارێزگاکاندا دابەشکراوە بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک و لە رێگەی وەزارەتی دارایی/ بانکی ڕافیدەینەوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستیکردووە بە دابەشکردنی شایستەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان.
راشیگەیاند: کارتەکان بۆ حەوت پارێزگا رەوانەکراون کە بریتیین لە کەرکوک، دهۆک، بەسرە، بابل، هەولێر، میسان و نەجەف و کۆمسیۆن بەردەوام دەبێت لە رادەستکردنی کارتەکان بە نووسینگەکانی تری هەڵبژاردن، و دواتر پارەی تەرخانکراو دەخرێتە سەر کارتەکان بە مەبەستی دابەشکردنیان.
شایستەی دارایی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەشدەكرێت
دوای چەند مانگ لەئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هێشتا شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردن خەرجنەکراوە، کۆمسیۆنیش دەڵێت، بەمزوانە خەرجدەکرێت.
No Comment! Be the first one.