چاویارنیوز _ رۆژنامەى سەباح_ی عێراق بڵاویکردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئەنجامداوە و پەیامی خۆیانیان پێگەیاندوون کە پێویستە رێکبکەون و “دۆخی عێراق لەمە زیاتر تەحەمولی چاوەڕوانی ناکات”.
رۆژنامەکە لێدوانی عەقیل ئەلردێنی وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر کە نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: وەفدەکەیان دوا مۆڵەتی (48) سەعاتی بە (پارتی و یەکێتی) داوە تا بتوانن کاندیدی خۆیان بۆ پۆستەکە یەکلابکەنەوە، ناوەڕۆکی پەیامەکەیش ئەوەیە “دەبێت لەماوەی پێویستدا رێکبکەون و بە “یەک کاندید” یان “رێککەوتنی هاوبەش”، بێنەوە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکانی چاویارنیوز، سبەینێ چوارشەممە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە بۆ رێککەوتن، رۆژی پێنجشەممەش ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێرێت.
شیعە دوا پەیام دەدات بە پارتی و یەکێتی
سەرکردایەتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆئەوەی بەستەڵەکی سیاسیی عێراق تێکبشکێنێت، دواین پەیامیان بە هێزە کوردییەکان داوە لەبارەی یەکلاکردنەوەی کاندیدى پۆستی سەرۆک کۆمار.
No Comment! Be the first one.