چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لەکۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازی و ئەمنییەکان، وتی: هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، “دەستدرێژییەکی ناڕەوا”ن و ئیدانەیان دەکەین.
سودانی ڕایگەیاند کە عێراق پەنا بۆ هەموو رێکارە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان دەبات بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەی و رێگە نادەن خاکی وڵاتەکەیان بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنەسەر هیچ وڵاتێک.
عیراق رێگەنادات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، رێگە نادەین خاکی وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانیتر بەکار بهێنرێت.
No Comment! Be the first one.