چاویارنیوز _ دادگای کەرخ رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ زیاتر لە 500 زیندانیکراوی داعش تەواوكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
راشیگەیاندووە، لەنێو ئەو ژمارە زیندانییەدا، 157 مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ جیاكراونەتەوە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی کە وەزارەتی دادی عێراق بڵاویکردۆتەوە، لەناو ئەو ژمارە زیندانییەی داعشدا کە گواستراونەتەوە بۆ عێراق و ژمارەیان پێنج هەزار و 704 زیندانییە، سێ هەزار و 540 داعشیان هاووڵاتی سورین و دوای ئەوانیش توركیا، مەغریب و میسر دێن.
عێراق دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە داعشە گواستراوەکان
دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر زیندانیکراوی داعش لەسوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق، لەئێستادا منداڵەکان جیاکراونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە.
No Comment! Be the first one.