چاویارنیوز – ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ، عوسمان گوڵپی، پەردە لەسەر گەندەڵی و مەرامە بازرگانییەکانی عەلی زەیدی لادەدات و ڕایدەگەیەنێت کە بڕیارە ئابوورییەکانی ناوبراو، لەوانەش هەڵگرتنی گومرگ لەسەر خۆراک، تەنیا لە پێناو خزمەتکردنە بە قازانج و بەرژەوەندیی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی خۆی.
گوڵپی لە ڕەخنەیەکی تونددا لە کارنامە و ڕابردووی عەلی زەیدی ئاشکرای کرد کە گەورەترین ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراقدا خۆراک هاوردە دەکەن، راستەوخۆ سەر بە خودی عەلی زەیدین؛ بۆیە بڕیاری لابردنی باج و گومرگ لەسەر مەوادی خۆراکی، پێش ئەوەی هەنگاوێک بێت بۆ خزمەتی هاووڵاتیان، یارییەکی ژێربەژێرە بۆ گەورەکردنی سەرمایەکەی و پاراستنی قۆرخکاریی بازاڕ لەلایەن کۆمپانیاکانیەوە.
ئەم مامۆستایەی زانکۆ جەختی لەوەش کردەوە کە زەیدی لە کاربەدەست و بازرگانە گەندەڵەکانی پێش خۆی باشتر نییە و ناتوانێت هیچ چاکسازییەک بکات، بەڵکوو ناوبراو وەک «بازرگانێکی هەڵتۆقیوی نێو زۆنگاوی گەندەڵیی عێراق» پێناسە کرد کە پێگەی دەسەڵات بۆ کەڵەکەکردنی سەروەت و سامانی ناشەرعی لەسەر حیسابی دەوڵەت و خەڵک بەکاردەهێنێت.
No Comment! Be the first one.