چاویارنیوز _ بەپێی راگەیەنراوێک کە؟نووسینگەی راگەیاندنی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی عیراقی بڵاویکردۆتەوە رایگەیاندووە: بەداخم بۆ ئەو پەیامەی دۆناڵد ترەمپ کە دژی نوری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردووەتەوە و پێویستە ئەمریکا سەروەریی عیراق لەبەرچاو بگرێت.
عەممار حەکیم لەبەشێکی وتارەکەیدا دەڵێت: ناوچەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ شەڕ، بەتایبەت گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سوریا، کە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بارودۆخی وڵاتەکەی ئێمەش دەبێت، بۆیە پاراستنی سنوورەکانمان گرنگە.
عەممار حەکیم هەڵوێستی خۆی بەرامبەر پەیامەکەی ترەمپ دەربڕی
سەرۆکی رەوتی حیکمەی عیراقی، نیگەرانییەکی زۆری بەرامبەر پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکا پیشاندا کە کاندیدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کردبووە ئامانج و رەتیکردبووەوە.
No Comment! Be the first one.