چاویارنیوز _ کەناڵی ( UTV) لە زاری عەممار عەزاوی سەرکردەی هاوپەیمانیی سیادەوە بڵاویکردەوە، دوو کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگفتوگۆدان بۆ کشانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، محەمەد حەلبوسی داوای لە موسەننا سەمەرائی کردووە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کاندید نەکات، لە بەرامبەردا ئەویش خۆی کاندید ناکات و ئەنجومەنەکە كەسێكی تر کاندید بکات لەدەرەوەی ئەو ئەنجومەنەکەیان.
میدیا عێراقییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ناکۆکی نێوان حەلبوسی و سامەرائی لەکاتێکدایە، سەرکردەکانی تری ئەنجومەنە لەناکۆکی قووڵدایە، تا ئێستا لەسەر هیچ کاندیدی ڕێکنەکەوتوون، بەڵام بەهەموو ئەگەرێک ڕەنگە پۆستەکە بدرێت بە کەسێکی تر لەناو هاوپەیمانیی تەقەدومدا.
لایەنە سوننییەکان هێشتا کاندیدیان دیارینەکردووە
لایەنە سوننەکان لەگفتوگۆی چڕدان، کە بۆ پۆستی ئەنجومەنی نوێنەران، کەسێک کاندید بکەن لەدەرەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی سوننەکانەوە بێت.
No Comment! Be the first one.