چاویارنیوز _ لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەدا دادگای فیدراڵی، سکاڵایەکی رەتکردەوە کە بەبڕیاری ژمارە ٩٥٧، بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی گومرگ، لای لایەنی سکاڵاکار قبووڵ نەکراوە و بڕیارەکە وەک خۆی پشتڕاستکراوەتەوە.
لەو بارەیەوە، محەمەد خەفاجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمیدیاکانی عێراقی وتووە: ئەم هەنگاوەی دادگا شتێکی باش و گونجاوە، چونکە هۆشدارییەکان لەبارەی دابەزینی ئاستی بازرگانی و سستبوونی جووڵەی بازاڕ زیادیان کردووە.
لەبارەی پێناسی نوێی گومرگییەوە دادگای فیدراڵی بڕیاریدا
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی پێناسی نوێی گومرگییەوە بڕیاریدا و ئەو تانە و سکاڵایانەیشی رەتکردەوە کە دژ بە زیادکردنی باجی گومرگی تۆمارکرابوون.
No Comment! Be the first one.