چاویارنیوز _ محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: لە رێگەی پرۆسەیەکی وردی پێداچوونەوە، بۆمان دەرکەوت کە مامەڵەی دەرهێنانی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتی وەستێنراوە، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو مامەڵانە ئەو مەرجانەیان تێدا نەبووە کە بۆ وەرگتنی بەشەخۆراک دیاریکراون.
وتیشی: زۆرینەی ئەو کەسانەی پێناسیان نەبووە مامەڵەی فۆڕمەکانیان راگیراوە، یان بەهۆی داهات بەرزییەوە مامەڵەکەیان ڕاگیراوە، یاخود خاوەنی پڕۆژەی بازرگانیی گەورەن.
وتیشی، لەئێستادا چەندین خزمەتگوزاریی نوێ بۆ سیستمەکە زیادکراوە و ئاسانکاریی کراوە بۆ هاووڵاتیان، وەک گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، جیاکردنەوەی خێزان و دروستکردنی فۆڕمی نوێی خۆراک.
مامەڵەی نیو ملیۆن هاووڵاتی ڕاگیراوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا و دوای هەوڵەکانی پێداچوونەوە، فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتی وەستاوە.
No Comment! Be the first one.