چاویارنیوز _ ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە كۆبوونەوەی سبەینێدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە نییە بە هەرێم بڵێت فەرموون نەوت بفرۆشن و داهات مەگەڕێننەوە و تەوتینیش مەكەن، من مووچەتان بۆ دەنێرم هەرگیز ئەمە ڕوونادات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەم دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە لە ئەنجامی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێمە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە، چونكە دادگا زۆر بەڕوونی داوای لە هەرێم كردووە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بكات، مووچەی فەرمانبەران تەوتین بكات، لەبەرامبەردا عێراق پارەی مووچە دەنێرێت، بەڵام عێراق چەند مانگێك تاك لایەنانە پابەند بوو بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هەرێم پابەند نەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هەرێمی كوردستان دەیەوێت دادگای فیدراڵی ئەمری وەلائی بۆ دەربكات بۆ ئەوەی مووچە بنێردرێت، لەكاتێكدا هەر هەمان ئەو دادگایەیە كە بڕیاری ناردنی مووچەی داوە بە چەند مەرجێك بەڵام هەرێم بە مەرجەكان ڕازی نەبووە و پابەند نییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق جەختیشدەكاتەوە، هیچ گەشبینییەك نییە لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچە بدرێت، چونكە عێراق ئامادە نییە بە هەرێم بڵێت فەرموون نەوت بفرۆشن و داهات مەگەڕێننەوە و تەوتینیش مەكەن، من مووچەتان بۆ دەنێرم هەرگیز ئەمە ڕوونادات.
No Comment! Be the first one.