چاویارنیوز _ دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: بەپشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنەکانی بەدواداچوونی ناوخۆیی و دەرەکی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بەهەماهەنگیی لەگەڵ ناوەندی نیشتمانیی هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، توانیویانە سەرکردەی ئەو گروپە تاوانبارە دەستگیربکات کە فەرمانی دەستگیرکردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییان لە دژی دەرچووبوو.
وتیشی: ئەو کەسە سەر بە تۆڕی “فۆکسترۆت”ن، یەکێکە لە مەترسیدارترین مافیا نێودەوڵەتییەکان و ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لە یەک کاتدا لە ژمارەیەک لە پارێزگاكان ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی تۆڕەکە هەوڵیدا خاکی عێراق بکاتە بنکەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییەکانی.
مەترسیدارترین تۆڕی مافیا دەستگیرکرا
دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاماژە بەوەدەکات: بە هەماهەنگیی ناوەندی نیشتمانیی دادوەری نێودەوڵەتیی و دەسەڵاتی ئەمنیی سلێمانی، مەترسیدارترین تۆڕی مافیا دەستگیركرا.
No Comment! Be the first one.