چاویارنیوز _ د.موسەننا ئەمین ئەندامی هەڵبژێردراوی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وتی: بڕیارە ٢٩ی ئەم مانگەدا، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت، دواتر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش بەپێی دەستوور، ماوەی 30 ڕۆژ دیاریکراوە، بەڵام هێشتا کورد خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر لایەنە کوردییەکان بەمشێوەیە ناکۆکبن و لە ناوخۆدا ڕێکنەکەون، ئەوا لایەنە شیعەکان سەرۆک کۆمارێکی کورد بە ویستی خۆیان و بە سەپاندنی مەرجەکانیان هەڵدەبژێرن.
ناکۆکی یەکێتی و پارتی زیانە بۆ پێگەی کورد لەبەغدا
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: ئەگەر ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوام بێت، ئەوا کورد زیانی گەورەی لە بەغدا بەردەکەوێت و دواجار لایەنە شیعەکان سەرۆک کۆمارێکی کورد بە ویستی خۆیان هەڵدەبژێرن.
No Comment! Be the first one.