چاویارنیوز _ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: لە سەعات حەوتی ئەمڕۆ شەممەوە بانگەشە لەتەواوی عێراق ڕاگیراوە و تەواوبووە.
وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەهەرێمیشەوە لەم ماوەیەدا پابەنددەکرێن بە یاساوە و نابێت بانگەشە بۆ حزب و کاندیدەکانیان بکەن. چونکە قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
لای خۆشیەوە، حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان باسی لەوەشکردووە، ئەگەر حزب و لایەنە سیاسییەکان پابەندی قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردن نەبن، بێگومان سزای توند دەدرێن و لەوانەیە سزاکە تا ئاستی دوورخستنەوە بڕوات.
شایانی باسە، 11ی مانگی 11 پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت، نزیکەی ٢٢ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
نزیکەی 22 ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە
بەپێی ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ شەممە، بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق وەستاوە، کۆمسیۆنیش بە ڕەسمی ماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردنی راگەیاند.
No Comment! Be the first one.