چاویارنیوز _ محەمەد سەمعان سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کەرنەڤاڵی حزبەکەیدا لە کەرکوک، دوور لە هەر ڕێسا و یاسایەک، هەڕەشەی زمان بڕینی لە یاوز حەمید جێگری پارێزگاری کەرکوک کرد و وتی: تۆ خیانەتکاری و پشتت دەشکێنین و زمانت دەبڕین.
شایانی باسە، یاوز حەمید جێگری پارێزگاری کەرکوکە لەپێکهاتەی تورکمان و بە کەسێکی نزیک لە ئەرشەد ساڵحی دادەنرێت و بەشدارە لە ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک.
هەڕەشە لە جێگری پارێزگاری کەرکوک کرا
سەرۆکی بەرەی تورکمانی بەبەرچاوی هاووڵاتیانی کەرکوکەوە، هەڕەشەی زمان بڕین لە جێگری پارێزگاری کەرکوک دەکات.
No Comment! Be the first one.