چاویارنیوز _ وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، وەفدێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و فەریقی یەکەمی روکن قەیس محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و وەفدیکیان یاوەریان گەیشتە هەرێم.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەفدەکە ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێمی کوردستان لەسەر رێکارە ئەمنیەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.
وەفدێکی باڵای عێراق گەیشتە هەرێم
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت ئەمڕۆ وەفدێکی سەربازیی و ئەمنیی عێراق گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان.

No Comment! Be the first one.