چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح رێکخەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: لە 18 خاڵدا، یاداشتێکمان ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی کردووە و داوایانکردووە، هاوشێوەی هاووڵاتیانیانی عێراق لە پێدانی ماف و ئیمتیازاتدا، دانیشتووانی هەرێمیش بگرێتەوە.
عەلی حەمەساڵەح ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە هاووڵاتیانی هەرێمیش هەمان مافی وەک پێدانی دەرمان و کەرەستەی کشتوکاڵی و سوتەمەنی و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، بیانگرێتەوە، بەڵام سودانی بەگرنگی دەزانێت هەرێمی کوردستانیش هاوکاریان بێت.
ڕاشیگەیاندووە، سودانی بەڵێنیدا لەئەمساڵدا هەموو مانگێک موچە بۆ هەرێم بنێرێت.
ڕەوتی هەڵوێست یاداشتێک دەداتە سودانی
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: داوامان لە سودانی کردووە، هاوشێوەی دانیشتووانی عێراق مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانی هەرێم بکرێت.
No Comment! Be the first one.