چاویارنیوز _ بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێ چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بڵاوکردەوە، کە بەمشێوەیەیە:
لە بڕگەی یەکەمدا، پێداچوونەوە بەو تانانە دەکرێت سەبارەت بە شیاوێتیی هەندێک لە ئەندامانی ژن و پیاو پێشکەشی ئەنجومەنەکە کراون.
لە بڕگەی دووەمدا، بە ئامادەبوونی وەزیری داد، بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، تەوەرێکی گشتی بۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتی زیندانییە گوازراوەکان بۆ عێراق، دەکرێت.
کارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران راگەیەنرا
بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ چوارشەممە دانیشتنی خۆی دەکات.
No Comment! Be the first one.