چاویارنیوز _ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاندیدێکی پارتی دوورخستەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ٦٥ كاندیدی حزب و لیستە جیاوازەكانی لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوورخستەوە.
ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بڕیارێكدا، كە دوێنێ ١٠ی ئاب دەریكردووە، بڕیاری داوە بە دوورخستنەوەی ٦٥ كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، دوورخستنەوەی ئەو كاندیدانە بەهۆی سەرپێچی كردنی مەرجەكانی كاندیدبوونە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان.
بەپێی بڕیارەكە، كاندیدێكی كورد بەناوی (كامیل عەبدوڵڵا) لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك لە هەڵبژاردن دوورخراوەتەوە.
کاندیدێکی پارتی دوورخرایەوە
ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بڕیارێكدا، كە دوێنێ ١٠ی ئاب دەریكردووە، بڕیاری داوە بە دوورخستنەوەی ٦٥ كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

No Comment! Be the first one.