چاویارنیوز _ رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن، لەبارەی بڕینی کەزێی کچە کوردێکەوە بەدەستی چەکدارێکی سوپای سوریا، دەڵێت: کەزێ هێمای خۆبوونە، هێمای بیرەوەرییە، هێمای مافی ئەوەیە کە وەک خۆمان بین . ئەوەی دەستی دەبات بۆ هەڵکێشانی ئەم هێمایە، نە بە هێز سەرکەوتووە و نە ناسنامەیەک دەسەپێنێت، بەڵکو ترسی لە جیاوازی ئاشکرا دەکات، کەرامەتی مرۆڤ پەرت ناکرێت و ئازاری کچێکی کورد بریندارکردنی ویژدانی هەموو عیراقە.
راشیگەیاندووە، ئێمە نە زمانی توندوتیژی هەڵدەبژێرین و، نە تۆڵەکردنەوە دەکەین بە رێبازمان، بەڵکو یەکتر قبوڵکردن و ڕێزگرتن دەکەین بە بنەمای پێکەوە ژیان . چونکە وڵات بە پاراستنی کەرامەت دروست دەبێت، نەک بە بڕین .
کەزێی کچی کورد مانای خۆبوونە
لەبارەی بڕینی کچی کورد بە دەستی چەکدارێکی سوپای سوریای عەرەبی، سەرکردەیەکی عێراقی دەڵێت: کاتێک کەزێی کچێک دەبڕدرێت، تەنها قژەکە نابڕدرێ بەڵکو مانای مرۆڤبوون لە ناو هەمووماندا تاقی دەکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.