چاویارنیوز _ حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ یەكشەممە 17-8-2025 دەستیكرد بە هەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی “خەسفە” كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش دوای كوشتنی چەندین كەس لە ساڵی 2014 تەرمەكانی كردووەتە ئەو شوێنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بۆ ماوەی سێ ساڵ گۆڕی بە كۆمەڵی “خەسفە” لەلایەن رێكخراوی داعشەوە تەرمی ئەو قوربانیانەی تێكراوە كە گوللەباران كراون، تا ئەوكاتەی هێزە عێراقیەكان پارێزگای نەینەوایان لە ژێر دەستی داعش دەرهێنا.
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا و دادوەر رائید موسڵیح سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا بڕیاریانداوە ئەو گۆڕە هەڵبدەنەوە، لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕەكەشدا چەندین بەرپرسی پارێزگاكە و لایەنی پەیوەندیدار بە گۆڕە بە كۆمەڵەكان، ئامادەبوون.
بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای نەینەوا، تەرمی چەند قوربانییەك لە گۆڕەكە دەرهێنراوە كە چاویان بەستراوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەكان پێشبینی دەكرێت داعش تەرمی سێ هەزار كەسی كردبێتە ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەوە، هەندێكیش دەڵێن رەنگە دوو هێندە یان زیاتر بێت.
ئەو گۆڕە بە كۆمەڵە پێی دەوترێت “خەفسە” چاڵێكی قوڵە و دەكەوێتە 20 كیلۆمەتر باشوری موسڵەوە كە ناوەندی پارێزگای نەینەوایە لە باكوری عێراق، یەكێكە لەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی داعش بۆ شاردنەوەی تەرمی قوربانیان بەكاریدەهێنا، لەوكاتەی لە حوزەیرانی 2014 تا تەموزی 2017 لە پارێزگاكە دەسەڵاتی هەبوو.
گۆڕی بەکۆمەڵی خەسفە هەڵدەدرێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، بۆ ماوەی سێ ساڵ گۆڕی بە كۆمەڵی "خەسفە" لەلایەن رێكخراوی داعشەوە تەرمی ئەو قوربانیانەی تێكراوە كە گوللەباران كراون.

No Comment! Be the first one.