چاویارنیوز _ کلاودیۆ کۆردۆنی بەرپرسی یونامی دەڵێت: دەرگای نووسینگەی سەرەکیی یونامی لە بەغدا داخرا و بەغدام بەجێهێشت، رۆژی پێنج شەممەش وەک جێگری نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، دەستبەکاربووم.
ڕایگەیاند: سەردانی ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای عێراقی وەک وەزارەتی دەرەوە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکەی هەرێم و عێراق کردووە و کۆتایی بە ئەرکەکەی هاتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 8 ى نیسانی 2024 محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتى عێراق لە نامەیەکدا بۆ سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان، داوایکرد تاکۆتایی 2025 کۆتایی بە ئەرکى یونامى لە عێراق بهێندرێ.
یونامی بارەگاکانی لەعێراق داخست
لێپرسراوێکی یونامی ئاماژە بەوەدەکات: تەواوی بارەگاکانیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردۆتەوە و کۆتایی بە کارەکانیان هێناوە.
No Comment! Be the first one.