چاویارنیوز _ هونهرمهند ئهنوهر قهرهداغی دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان، لە رۆژانی ڕابردوودا، پەیوەندییان بە منەوە کرد و پێیانڕاگەیاندم “تیپی میوزیکی سنە لە ئیدارەی راپەڕین ئاهەنگێکی جەماوەری سازدەکات و پێمانخۆشە تۆش بەشداریی ئەو ئاهەنگە بکەیت”، منیش لەبەرئەوەی پەیوەندیهکی باشم لەگەڵ ئەو تیپەی سنە هەیە و هەرکات سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانم کردبێت، ئەوان بەپیری منەوە هاتوون، بەخۆشحاڵییەوە رویشتم بۆ بەشداریکردن لەئاهەنگەکەدا.
ئەو هونەرمەندە ڕاشیگەیاندووە، کاتێک من چووم بۆ ئاهەنگەکە، بەڕاستی ئاهەنگێکی سیاسی و حزبیی بوو، شۆکبووم بەڵام بۆ تەمەن و پێگەی من جوان نەبوو ئاهەنگەکە بەجێبهێڵم، بۆیە، ناخۆشتر لەهەموو شتێک بۆ من، بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە بوو.
ئەنوەر قەرەداغی وتیشی: سوپاسی ئەو پێشوازی و رێزگرتنەی رێکخەرانی ئاهەنگەکەوە دەکەم کە لەمنیان گرتووە، بەڵام بەراستی نەدەبوو بەو شێوازە مامەڵەیان لەگەڵ من بکەن و لەژێر پەردەی چالاکییەکی هونەری بمخەنە ناو داوی چالاکییهکی حزبی و بابەتەکە بە سیاسی بکەن.
ئهنوهر قهرهداغی: پارتی منیان خستەناو داوی چالاکییهكی حزبی
هونەرمەندێکی دیاری کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، پارتی بەناوی چالاکی هونەری منیان برد بۆ چالاکییەکی حزبی.
No Comment! Be the first one.