چاویارنیوز _ پرۆفیسۆر ڕەعد ڕەفعە ڕایگەیاند: دوای چەندین هۆشیاری ئەمریکا بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە؛ ئێستا بڕیاریداوە هاوکارییە داراییەکانی پێنتاگۆن بۆ پێشمەرگە رابگیرێت، بەرپرسیارێتی دابینکردنی هاوکاری دارایی پێشمەرگە دەدرێت بە حکومەتی عێراق.
وتیشی هاوکارییە داراییەکانی پێنتاگۆن بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ساڵی ئایندەدا زیاد دەکرێت و لە ٩.٣ ملیۆن دۆلارەوە دەکرێت بە ٦٣.٦ ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەشکرد، پاڵپشتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ هیزەکانی سووریای دیموکرات راناگیرێت و بەردەوام دەبێت.
وتیشی: ئێستا بەفشاری ئەمریکا واخەریکن لەگەڵ عێڕاق نەوتەکەشیان لەدەست دەربێنن. بێگومان ئەوها بڕوا بەس کچەمۆدیلیان لەدەست دەمێنێ.
ئەمریکا هاوکاریی پێشمەرگە دەبڕێت
ڕۆژنامەنووسێک ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و دەڵێت: چەندین ساڵە دڵسۆزان ئامۆژگاری دەسەڵاتی کوردی دەکەن بۆ ئەوەی مۆدێلی حوکمڕانی خراپ و گەندەڵی بگۆڕن؛ بەڵام گاڵتەمان پێدەکرا و تانەوتەشەرە و جوێنیان پێدەدان.

No Comment! Be the first one.