چاویارنیوز _ كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان وتی: ئەمڕۆ دووشەممە دوایین وادەی وەرگرتنی مامەڵەی حاجییان دەبێت، هەرکەسێکیش مامەڵەکەی تەواونەکات لەو ماوەیەدا، ئەوا یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا نووسینگەكانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، پەیوەندییان بە هەموو ئەو كەسانە كردووە كە ناویان بۆ حەجی 2026 گەڕاوەتەوە، تا لە ماوەی دیاریکراودا مامەڵەکانیان تەواوبکەن، هەرکەسێکیش مامەڵەکەی تەواونەکردبێت، خۆی بەرپرسە. ئەگەر تا سبەینێ سەردانی ئەو نووسینگانە نەكەن، بێگومان یەدەگەكان واتە جێگرەوەوە بە پێی رێزبەندی و پۆلینەكان لە جێگەیان دادەنرێت.
ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ حاجییان
سەرەڕای ئەوەی دووجاری یەک لەدوای یەک، وادەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان درێژكرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە وادەی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت.
No Comment! Be the first one.