چاویارنیوز _ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی دا له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی 8 و 9ی هه‌رێم و به وه‌زیره كورده‌كان و وه‌فدی هه‌رێمی كوردستانی وتووه “مووچه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ناوێ و بڕیار دراوه”.
باسی لەوەشکرد، داهاتی ناوخۆی مانگی 8 بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی 8 بێت، پاشان له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا و دوای 10 بۆ 15 رۆژی تر، داهاتی ناوخۆی مانگی 9 بنێرن، تا مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌ش بنێردرێت.
ڕاشیگەیاند: 120 ملیار دینار بۆ پارتی و یه‌كێتی زۆر زۆر ئاسانه، به‌رپرستان هه‌یه ده 120 ملیار دیناری هه‌یه، تكایه 120 ملیاره‌كه بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا مووچه‌ی مانگی 8 و 9 بنێردرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:
ئەگەر هەرێم داهات ڕادەست بکات، بەغدا مووچە دەنێرێت
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: پێویستە ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، 120 ملیار دينارهكه بنێرن بۆ به‌غدا، تا مووچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9 ڕەوانەبکرێت بۆ هەرێم.

No Comment! Be the first one.