چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی 3ی ئەم مانگە، توانیویانە لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوو قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی بۆ هەرێم دەستگیربکەن لەگەڵ ٢٣ کەسی بیانی کە بەشێوەی قاچاخ هێنرابوونە هەرێم و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بیانگوێزنەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای سلێمانی، لەئێستادا ئەو دوو قاچاخچییە بە ماددەی (٣٨) لەیاسای مانەوە ڕابگرن و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە و سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکانیش سنوورداش کرانەوە.
باندێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، توانیویانە ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بازرگانییان بە کۆچبەری نایاساییەوە کردووە.
No Comment! Be the first one.