چاویارنیوز _ مونیرە عوسمان ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: هەموو گۆڕانخوازان هەوڵدەدەن، بزووتنەوەکەیان بکەنەوە هێزە کاریگەرەکەی ساڵی 2009ی پەرلەمانی کوردستان.
شایانی باسە لەئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان دوو بەشن، بەشی کوردسات و بەشی گردی زەرگەتە. ڕۆژی شەممە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی ، بە بەشداری دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران (کوردسات) و بە ئامادەبونی زیاتر لە 1400 گۆڕانخواز دیداری گۆڕانخوازان دەستیپێکرد.
لەم دیدارەدا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەنگاوێکی نوێیدا بۆ نوێکردنەوە، خۆڕێکخستنەوە ، وئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاوتودا سازکراوە.
هاوکات، هەڵسوڕاوانیش ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم دیدارە دەبێتە خۆئامادەکردن بۆ بەستنی کۆنفرانس .
مونیرە عوسمان:
بزووتنەوەی گۆڕان خۆی نوێدەکاتەوە
ئەندامێکی خوولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ئەندامانی کۆنفرانسی ڕۆژی شەممە لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستن بۆ بەهێزکردنەوەی بزوتنەوەکەیان.

No Comment! Be the first one.