چاویارنیوز _ زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخستووە ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی لە ناوچەی مێرگەپان لەڤێلاکەیاندا خنکاون، بەڕەگەز عه‌ره‌بن و دوای كڕینی ڤێلایه‌ك له مێرگه‌پان بڕیاریانداوه شه‌وێ له‌وێ بمێننه‌وه. بەڵام ساردی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه و کارکردن بە سۆپا لەشەودا کە نەیانکوژاندۆتەوە، بووەتەهۆی دروستبوونی ڕووداوەکە. به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، دوای تێپه‌ڕبوونی 48 سه‌عات به‌سه‌ر ڕووداوەکەدا، ئینجا تەرمەکان دۆزراونه‌ته‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه عه‌ره‌بن کە یه‌كێكیان له‌دایكبووی ساڵی 2001 و دووەمیشیان لهدایكبوویی 1990ە. ڕاستەوخۆ ته‌رمه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.
به‌هۆی غازی سۆپاوه دوو هاووڵاتی له مێرگه‌پان گیانیانله‌ده‌ستدا
میدیاکان بڵاویانکردەوە، له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی مێرگه‌پان له سنووری سلێمانی، ته‌رمی دوو هاووڵاتی له‌نێو ڤیلایهكدا دۆزراوەتەوە، پۆلیسیش ده‌ڵێت: به‌هۆی غازی سۆپاوه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
No Comment! Be the first one.