چاویارنیوز _ پرۆفیسۆر ڕەعد ڕەفعە دەڵێت: كۆبونەوەی (ئەنجومەنی دەوڵەت) تایبەت بە پرسی (داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان) كۆتایی هات و ئەنجومەنەكە ئێستا سەرقاڵی نوسینەوەی بۆچوونی خۆیەتی سەبارەت بە ناكۆكی هەولێرو بەغداد.
ئاماژە بەوەش دەکات: ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆچونی خۆی لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەردەبڕێت و بەنوسراو ئەم بۆچونە ئاڕاستەی حكومەتی فیدراڵ دەكاتەوە، چونكە لە بنەڕەتەوە لەسەر داوای حكومەتی فیدراڵ ئەم بۆچونە دەخاتەڕوو.
ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی هەرێم بەنیازە ئەگەر بڕیارەکە لەبەرژەوەندی ئەوان بوو، پێشوازی لێبکات و بیکاتە بنەمایەک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا و داوا لەحکومەتی سودانی دەکات پابەند بێت بەبڕیارەکە، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە لەبەرژەوەندی حکومەتی هەرێم نەبێت، ئەوا پێوەی پابەند نابێت و دەڵێ بڕیارەکە بۆ ئێمە پابەندکەر نییە، چونکە ئێمە ئیحتکاممان نەکردووە بۆ ئەنجومەنەکە.
پێیوایە: لەوانەیە لەئەگەری ناڕەزایی هەرێم پرسەکە بنێردرێ بۆ دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی.
وتیشی: (ئەنجومەنی دەوڵەت) هەرچییەك بێت، دەبێت حكومەتی فیدراڵ پێوەی پابەند بێت، بەڵام هێشتا دیار نییە ئاخۆ دوای ناردنی بۆچونی ئەنجومەنی دەوڵەت، كۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەم پرسە رێكدەخرێت یاخود لە كۆبونەوەی ئاسایداو لەسێ شەممەی ئایندە حكومەت بڕیاری خۆی یەكلادەكاتەوە”.
بڕیارەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت و چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم
پرۆفیسۆرێک پێیوایە، ئەگەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبەرژەوەندیی حکومەتی هەرێم نەبێت، ئەوا پێوەی پابەند نابێت و ئەوەش ئاشكرادەكات، لەوانەیە لەئەگەری ناڕەزایی هەرێم پرسەکە بنێردرێ بۆ دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی.
No Comment! Be the first one.