چاویارنیوز _ دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەدا، دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول-9ی فەرمانبەران و لەڕۆژی یەکەمدا، دەستەی دەستپاکیی و وەبەرهێنان و ژینگە و مین ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ،خاونەپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجیکردن، مووچەیان وەرگرت.
هەروەها دوێنێ دووشەممەش، خانەنشینی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانەسروشتییەکان، گواستنەوەو گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، مووچەیان وەرگرت.
ئەمڕۆ سێشەممەش کۆتا ڕۆژی دابەشکردنە و کارو کاروباریی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش، چەند شوێنێکیتر دابەشدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی ئابووریی عێراق تەنها 30 ڕۆژی ماوە، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ی وەرنەگرتووە.
بۆ سێیەم ڕۆژ دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچەی بەردوام دەبێت، دوێنێش زۆرینەی مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرتووە.
No Comment! Be the first one.