چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ شەممە، لە گوندی شیوەگوێزان لە سنووری ناحیەی گەرمك لە قەزای پێنجوێن بە درۆن هێرش كراوەتەسەر ماتۆڕسکیلێک و دوو كەس كراونەتە ئامانج.
زیاد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گه‌رمك به میدیاکانی ڕاگەیاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان گونده‌كانى (شیوهگوێزانو ته‌یمز) له‌سنورى پێنجوێنى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى، درۆن ماتۆڕسكیلێى به‌ئامانجگرت كه دوو كه‌سى له‌سه‌ر بوه، یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وى دیكه‌ش برینداره”.
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە بووە و بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی لەژێرچاودێریدایە
No Comment! Be the first one.