چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت : سبهینێ یەکشەممە، یەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەکانە، لەکاتێکدا مامۆستا مووچەی مانگی حهوتى وەرنەگرتوە.
دهشڵێت، منداڵەکانی بەرپرسانی باڵای حکومیو حزبی هەردوو حزبی دەسەڵات، لەقوتابخانە نێودەوڵەتیو ئەهلییەکانن، بۆیە بەلایانەوە گرنگ نییە قوتابخانەی حکومیی دەکرێتەوە یان نا.
وتیشی: زیاتر لە 10 ساڵە، پەروەردەو قوتابخانەو نەخۆشخانەو خزمەگوزاریی گشتییو موچەی خەڵکیان هەموى، کردوەتە قوربانیی نەوتو کۆمپانیاکانیان، بێباکی بەم ڕادەیە لەئاست ژیانی گشتییو خزمەتگوزاریی گشتییو پەروەردە، تەنها سیمای دەسەڵاتدارانی نەخوێندەوارو ستەمکارە”.
عومەر گوڵپی؛
بەرپرسان بهلاوه گرنگ نییه خوێندنگە حکومییەکان دهكرێنهوه یان نا
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: منداڵانی بەرپرسان لەقوتابخانە نێودەوڵەتیو ئەهلییەكانن، بۆیە حكومهتو بهرپرسهكانى ئهم وڵاته، بەلایانەوە گرنگ نییە قۆتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە یان نا.
No Comment! Be the first one.