چاویارنیوز _ ڕزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: بەپێی ئەو زانیاریی و داتاو ڕاپرسییانەی لە بەردەستماندان، لەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگەكانی یەكێتی لەزۆربەی شار و شارۆچكەكان زیاددەكات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی حزبەکە لە ئێستادا کە هەوڵدەدات کێشەی مووچەو ژیانی هاووڵاتیان باش بکات و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا نەهێڵێت، هەروەها یەكێتی و خودی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی باوەڕیان بەوەیە، كلیلی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە.
بەرپرسێکی یەکێتی: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانمان زیاددەکات
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی پێیوایە، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی یەکێتی زیاتردەبێت، ئەمەش بەپێی ئەو ئامارو داتایانەی لەبەردەستیاندایە.

No Comment! Be the first one.