چاویارنیوز _ دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، وتی: ئەم سەردانە چڕ و گرنگانەی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا و ئەو هەموو دیدارە گرنگانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵاو بڕیار بەدەستدانی بەغدا، ئەو پەڕی هەستکردنی سەرۆک بافڵە بۆ ژیان و مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا،
ڕاشیگەیاند: بەپێی توانا هەرکاتێک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەستی بەوە كردبێت كە نێوانی هەرێم و بەغدا خراپە و باش نییە و وادەخوازێت سەردانی بەغدا بکات، ئەوا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە بێ دوو دڵی ئەو سەردانەی كردووە و بەغدا پێویستی بە کەسی وەک بافڵ جەلال تاڵەبانییە، چونکە پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم حزبەکانی عێراق هەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی باس لەوەشدەکات، هیچ یەکێک لەسەردانەکانی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی بۆ بەرژەوەندیی حزبی و تایبەتی خۆی نەبووە، بەپێچەوانەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتی بووە و سەرۆكی یەكێتی لەوە تێگەیشتووە كە ململانێكردن لەگەڵ بەغدا هیچ كات لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان نەبووە.
دیلان غەفور:
بەغدا پێویستی بە کەسێ وەک بافڵ جەلال تاڵەبانییە
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سەردانەکانی سەرۆکی یەکێتی جگە لە خەمی گەلەکەی بۆ هیچیتر نییە، ڕاشیگەیاندووە، هەمیشە لەوكاتە هەستیارانەدا سەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغدای كردووە، ئەوەش لەپێناو باشترکردنی ژیان و مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم.

No Comment! Be the first one.