چاویارنیوز _ به‌رپرسێكى پارتى ڕایگەیاند: شه‌وى ڕابردوو، لە ئۆتۆمبێلێكەوە كه چه‌ند كه‌سێكى نەناسراوی تێدا بووه، ته‌قه‌یان لهبارهگایهكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى بە میدیاکانی وتووە “له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دوو لهتهقهكهرهكان ده‌ستگیركراون”.
ئیسماعیل دەلۆ بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی وتیشی: درەنگانی شەوى ڕابردوو لەناو شاری خورماتوو، ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدابووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە.
ڕاشیگەیاند: ئه‌و سێ كه‌سه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و ته‌قه‌یان كردووه، سەرخۆش بون.
ئاشكرایشی كرد، تەقەكەرەكان ناسراونەتەوەو تائێستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دوانیان دەستگیركراون.
ته‌قه له باره‌گایه‌كى پارتى ده‌كرێت
بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی دەڵێت: تەقە لەبارەگاکەمان کراوەو دووان لەتەقەکەرەکان دەستگیرکراون.
No Comment! Be the first one.