چاویارنیوز _ گوڵاڵە سدیق ڕۆژنامەنووس دەڵێت: لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دارستان و پارچە پارچەکردنی دارەکانی کوردستانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردووە.
ئاماژە بەوەشدەکات، کوان ئەوانەی لەسەر بڕینەوەی دارێکی سنووری سلێمانی بەڕاست و چەپ فرمێسک دەڕێژن، فریای دارەکانی ئامێدی بکەون.
تورکیا درەختەکانی کوردستان دەبڕێتەوە
بەبۆچوونی ڕۆژنامەنووسێک، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە بڕینەوەی درەختەکانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و هیچ کەس و لایەنێکیش لەسەر ئەو بابەتە بەدەنگ نایەت.

No Comment! Be the first one.