چاویارنیوز _ ئەحمەد میرە نووسەر و مامۆستای زانکۆ دەڵێت: تورکیا لە پارتی بکەرەوە، کۆتایی دێت. پێشتریشە وتوومە بچووکبوونەوە یان چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان یەکێکە لەو هۆکارانەی پێش ئەوەی سەری پەکەکە بخوات، سەری پارتی دەخوات.
وتیشی: پارتی بە بازرگانیکردن و بەوەی دژایەتیی پەکەکە دەکات، بەرژەوەندییەکانی ئاکپارتی و دەوڵەتی تورکیا دەپارێزێت، بەبەهێزی ماوەتەوە.
باس لەوەشدەکات: ئەم جوڵە و خۆپیشاندانانەی خەڵکیش کە لەو دەڤەرەدا سەریهەڵداوە، ئاماژەی تێدایە ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاری بێتەپێشەوە.
تورکیا لە پارتی بکەرەوە کۆتایی دێت
مامۆستایەکی زانکۆ پێیوایە، ئەوەی پارتی بە بەهێزی هێشتووەتەوە، تورکیایە و هەموو ستەمێکیش دەتەقێتەوە.
No Comment! Be the first one.