چاویارنیوز _ دوومانگە مووچەمان وەرنەگرتووە لەجیاتی چارەسەر و گێڕانەوەی مافەکانمان، هێشتا دەتانەوێت بەهیوابەخشینەوە، بمانخەڵەتێنن.
ڕێبوار محەمەد خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستەکانی نەوت و غاز ڕایگەیاند: ئێمە شتمان لەبیرناچێت، چەند مانگێک پێش ئێستا هەرێم و بەغدا ڕێککەوتنیان کرد بۆ هەناردەی نەوت، بەڵام ئەوەی نەیهێشت نەوت هەناردەبکرێت، ئەوە ئەپیکۆرە، مەرجی هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و لە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغداشدا، بەشدارنییە.
باس لەوەشدەکات، هەزار ڕێککەوتنی تریش بکرێت تا ئەپیکۆر ڕازی نەبێت، شکست دەهێنێت.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، تکایە بەس هەست و شعورمان بریندار بکەن و بەدوای چارەسەری ڕاستەقینەوەبن.
No Comment! Be the first one.