چاویارنیوز _ زەید عومەر ئاغای سورچی ڕایدەگەیەنێت، من خەڵکی هەولێرم و دەزانم هەولێر خەڵکی بە دین و موسڵمانی تێدایە، بەڵام پارتی لە هەولێر گوندی لوبنانی دروست کردووە و لە جنوب و بەسرەو لوبنانەوە لەشفرۆشیان بۆ هێناوە. ئایا ئەمە کوردایەتییە پارتی بۆ ئێمەی دەکات
ڕاشیگەیاند: خەڵکی هەولێر ناڵەناڵیانە بەدەست پارتییەوە و کەرامەتیان بۆ نەهێشتوون.
باسی لەوەشکرد، لەوەتەی پارتی و ماڵی بارزانی دەسەڵاتیان لەلایە، هەموو شتێک خراپ بووە.
ئاماژە بەوەشدەکات: شەوێک پارتی هێرشی کردەسەر گوندەکامان، حسێن ئاغا و نزیکەی بیست کەسیان شەهید کرد.
زەید عومەر ئاغای سورچی:
خەڵکی هەولێر ناڵەناڵێتی لەدەست پارتی
کەسایەتییەکی دیاری کوردستان عەشیرەتی سورچی دەڵێت: کوردایەتییەکەی پارتی ئەوەیە لەشفرۆش لە دەرەوە بهێننە شاری هەولێر.
No Comment! Be the first one.