چاویارنیوز _ سەبارەت بە دەرچوونی بڕیاری سالاری پەیوەندیدار بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، سەرجەم دادوەرانی دادگای فیدڕاڵی راوبۆچوونی خۆیان داوە بە سەرۆکی دادگاکە، بۆ ئەوەی بڕیاری سالاری دەربچێت پێویست ناکات دادگاکە کۆببێتەوە و دادبینی بکات، چونکە سەرجەم دادوەرەکان بە نووسین راوبۆچونی خۆیان ئەدەنە سەرۆکی دادگا، سەرۆکی دادگاش فەرمانەکە دەردەکات .
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، ئێستا پرسی پەیوەست بە مووچەی هەرێم بڕیار لەدەست سەرۆکی دادگایە، چونکە پێشتر سەرجەم دادوەرەکان کە ئێستا دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، رای خۆیان خستۆتەدوو.
بابەتی دەست لەکارکێشانەوەکەش پەیوەندی بە مووچەوە نییە بەڵکو پەیوەستە بە کەڵەبووی هەندێ پرس کە پێشتر سەرۆکی دادگا ویستویەتی پرسێک تێپەڕێنێت و بەشێک لە دادوەرەکان رازی نەبوونە.
دادگای فیدڕاڵی دەتوانێت بڕیاری مووچەی هەرێم بدات
ئێستا پرسی پەیوەست بە مووچەی هەرێم بڕیار لەدەست سەرۆکی دادگای فیدراڵییە.

No Comment! Be the first one.