چاویارنیوز _ میدیای پارتی ڕایگەیاند: داهاتی دوێنێی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بڕەکەی 13ملیۆن دولار بووه، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کە هەرێم نەوتی دەفرۆشت، هیچ کەسێک نەیدەزانی داهاتەکەی چەندە و دەیانگوت حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی دەستناکەوێت.
عەلی حامەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: دوێنێ هەرێم بەبەهای ١٣ ملیۆن دۆلار نەوتی داوە بە عێراق، ٣ ملیۆن دراوە بە کۆمپانیاکان، بەمەش مانگی (٣٠٠ ملیۆن دۆلار) عێراق سودمەندە! باشە بۆچی ٣٠ مانگی پێشوو داهاتی ئەم نەوتە بۆ خەڵک سفر بوو.
داهاتی یەک ڕۆژی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاشکرابوو
لەگەڵ فرۆشتنی یەکەم گوژمەی نەوتی هەرێم لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، داهاتەکەی ئاشکرا کرا.

No Comment! Be the first one.