چاویارنیوز _ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەرەڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی توندوتیژییەکانی هێزەکانی پارتی دەکات دژی هاووڵاتیانی گوندی لاجان، هاوکات داوای ئەوە دەکات “پێویستە بە زووترین کات تەقەکەران بدۆزرێنەوە و رادەستی دادگا بکرێن”.
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەکە دەڵێت، دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد “لە گرژییەکانی گوندی لاجاندا، توندوتیژیی ئاشکرا دەرهەق بە رۆژنامەنووسانیش کراوە”. وەک دەستەکە ڕایگەیاندووە، تیمێکی ئەوان سەردانی گوندەکەی کردووە و جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دۆسێکە.
داوای دادگاییکردنی تەقەکەرانی گوندی لاجان دەکرێت
لەبارەی گرژییەکانی گوندی لاجانەوە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و داوای دادگاییکردنی تەقەکارەکان دەکات.
No Comment! Be the first one.