چاویارنیوز _ به‌گوێره‌ی راگهیەنراوەکەی وه‌زاره‌تی كاره‌با، یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان ناوی ئه‌یوب ئیدریس ئیبراهیمه، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە کێبڵی وێستگەی کۆری، تووشی رووداوەکە بووه و گیانی سووتاوە.
لە راگەیەنراوەکەشدا ئەوە هاتووە، کارمەندێکیتریان بەناوی جونه‌ید مه‌لا فائیز عه‌بدوڵڵا کە چاودێره لە وێستگەی کۆری، ئه‌ویش لەکاتی تەقینی سێرکت بریکەری فیدەرێکی وێستگەکە کارەبا گرتوویەتی و گیانی سوتاوە.
دوو فه‌رمانبه‌ری كاره‌با برینداربوون
لە راگەیەنراوێکدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم رایگه‌یاندووە: لەدوو کاتی جیاوازدا، دوو فەرمانبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە کاتی ئیش‌کردنی رۆژانەدا، برینداربوون.
No Comment! Be the first one.