چاویارنیوز _ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند: لایان سەیر نییە هێزێکی لۆکاڵی کە سەرجەم چالاکییەکانی لە وێنەگرتن و سەرکووتکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووس و خۆپیشاندان و بوونە کڵاوسووری بەرلەشکری دوژمن کۆدەبێتەوە لەم چالاکییە گرنگ و نێودەوڵەتیانە تێبگات کە هێزەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانی دژی داعش بەدەستیانهێناوە.
ڕاشیگەیاندووە، با ئەو هێزە لۆکاڵییە سەرقاڵی کاری خۆیان بن و ئیشی گەورەی وەک رووبەڕووبنەوەی تیرۆر و چەسپاندنی یاسا و پاراستنی هەولێر و ئازادکردنی مەخمور لەو رۆژانەی ئەوان (هەڵهاتنیش دەبێت)یان کردبووە دروشمی خۆیان بۆ ئێمە جێبهێڵن”.
دژەتیرۆری یەکێتی وەڵامی دژەتیرۆری پارتی دایەوە
لەبەرامبەر ڕاگەیەنراوێکی دژە تیرۆری پارتیدا کە 16ی ئۆکتۆبەر بە خیانەتی یەکێتی دەزانن، دژە تیرۆری یەکێتی وەڵامی دژە تیرۆری پارتی دەداتەوە.

No Comment! Be the first one.