چاویارنیوز_ ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: ئیتر کورد وەک جاران نییە و دەبێت تورکیا وەک جاران سەیری کورد نەکات.
عەبدوڵڵا سەنگاوی ڕۆژنامەنووس، وتی: تورکیا باش ئەو ڕاستییە دەزانیت ئێستا کورد ئەو کوردەی سەردەمی پەیماننامەی لۆزان و سیڤەر نییە، بەڵکو لەئاستە هەرەباڵاکانی دنیا دۆزەڕەواکەی ناسێنراوە.
ڕاشیگەیاند: گۆڕانکاریی لە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەتمییە دەبێت ڕووبدات، کوردەکانی تورکیاش سووددەبینن لەو گۆڕانکارییە.
عەبدوڵڵا سەنگاوی ڕۆژنامەنووس:
دەبێت تورکیا باش بزانێت کورد وەک جاران نییە
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: دەبێت تورکیا وەک سەردەمی ڕێککەوتننامەکان لەکورد نەڕوانێت و ئێستا ناوچەکە لەبەردەم گۆڕاندایە.

No Comment! Be the first one.