چاویارنیوز _ كاوە شێخ عەلی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: دەبێت حكومەتی هەرێم و بەغدا ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ مووچەی مانگەكانی (١١ و ١٢) و بكرێتە “شایستەی دارایی خەرجنەكراو” (رواتب مستحقة غیر مدفوعة)، چونکە ماددەی ٢٤ لە یاسای كارگێڕی و دارایی عێراق، ڕێگەدەدات بە جێگیرکردن و خەرجکردنی ئەو مووچانە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا.
وتیشی: دەتوانرێت تا ڕۆژی سێشەممە کە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، نوێنەرانی كورد لە بەغدا ڕاوێژی یاسایی لەگەڵ شارەزایان بكەن بۆئەوەی بڕیارێكی هاوبەش بدەن و مافی مووچەخۆران بپارێزن و ئەم بابەت بكرێتە خاڵێكی سەرەكی دانوستان و دەنگدان لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا.
ڕاشیگەیاند: چوونی هێزە کوردییەکان بۆ بەغداو کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنی عێراقی، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خەمی مووچە و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمیان نییە، بەڵكو وەك ئەوە دەردەكەوێت كە پۆستە تایبەتەكان لای ئەوان گرنگتر بن.
دەتوانرێت ڕێگەبگیرێت لەفەوتانی مووچەی مانگی یانزەو دوانزە
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پێویستە هەرێم و بەغدا دەرچەیەک بدۆزنەوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی یانزە و دوانزەی مووچەخۆرانی هەرێم.
No Comment! Be the first one.