چاویارنیوز – سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە کە هەفتەی ڕابردوو دەزگای خێرخوازی بارزانی بە زۆر بازرگانانی هەولێری بانگهێشتی پارێزگای هەولێر کردووە و کۆبوونەوەی پێ کردوون کە سەبەتەی خۆراک حازر بکەن.
سەرچاوەکە پشتڕاستی کردەوە کە هەندێ لە بازرگانەکان نەڕۆیشتوون بۆ کۆبوونەوەکە، پاشان بە تەلەفۆن بەزۆر هێنراون بۆ کۆبوونەوەکە و داوایان لێ کردوون دەبێ داواکانیان جێ بەجێ بکەن .
ئەمەش لە کاتێک دایە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی وەکوو دەزگایەکی حزبی سەر بە پارتی و بارزانی بە ملیۆنان دۆلار بودجەی لە پێناو بانگەشی حزبی بۆ خەرج دەکرێت و یەکێک لە دەزگاکانە بۆ پڕوپاگەندە و بانگەشەی میدیایی حزب.
دەبوو بەو هەموو داهاتەی هەرێمی کوردستانەوە ئاستی ژیانی خەڵک ئەوەندە بەرز بووبایە کە پێویستیی بە دەزگایەکی وا کە تەنیا مەبەستی سیاسی و حزبی لەپشتەوەیە، نەبوایە.
No Comment! Be the first one.