چاویارنیوز ـ سیاسەتمەدارێكی كورد ئاماژەبەوەدەكات دەمێكە ئیسرائیل پلانی بۆ هێرشكردنەسەر عێراق داناوە، بەڵام تا ئێستا ئەمریكا رێگری لەو هێرشە كردوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشیكردە سەر قەتەر، بەوهۆیەشەوە ئەگەری زیادبوونی گرژییەكان دەكرێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەبوبەكر كاروانی، نوسەر و سیاسەتمەدار ڕایگەیاند: نەك تەنها دوای بۆردومانكردنی دەوحە، بەڵكو پێش ئەوەش ئیسرائیل پلانی هێرشكردنەسەر عێراقی هەبووە، بەڵام تا ئێستا ئەمریكا رێگری لەو هێرشە كردوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بونی گروپە چەكدارەكان و حەشدی شەعبی كە لەسەر بەرەی موقاوەمە بەسەرۆكایەتی ئێران هەژمار دەكرێن، مەترسییەكان لەسەر عێراق زیادیكردووە، هاوكات ئەمریكییەكان رۆڵیان هەبوو لەوەی لەقۆناغی ڕابردودا ئەوە ڕونەدات بەڵام بۆ داهاتوو ئەگەرێكی جدییە.
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد ئەوەشی وتووە، هەرچی پەیوەندی بەكاریگەری بۆسەر هەرێمی كوردستان هەیە ئەوەیەكە دەمینێتەوە سەر قەوارەو كاتی پەلامارەكان و ئامانجەكان و تێوەگلان یاخود نەگلانی حكومەتی عێراق لەجەنگەكە، بەڵام بەگشتی بێ كاریگەری نابێت، بەحوكمی ئەوەی هەرێم بەشێكە لەعێراق.
ئەبوبەكر كاروانی:
            دەمێكە ئیسرائیل پلانی بۆ هێرشكردنەسەر عێراق داناوە
نەك تەنها دوای بۆردومانكردنی دەوحە، بەڵكو پێش ئەوەش ئیسرائیل پلانی هێرشكردنەسەر عێراقی هەبووە، بەڵام تا ئێستا ئەمریكا رێگری لەو هێرشە كردوە.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.